شارپرێس:
سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى قه‌ندیل چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى په‌یامێكى ئۆجه‌لان بۆ سرى سوره‌یا ئۆنده‌ر ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ر له‌مردنى ئۆنده‌ر، ئۆجه‌لان ئاگاداریى كردبوه‌وه‌و لهپیلانگێڕیی هۆشداریى پێدابوو، ده‌شڵێت:"مردنى سه‌رۆك كۆمارى پێشوترى توركیا‌و ئۆنده‌ر له‌یه‌ك مانگ‌و ڕۆژدا ڕویداوه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى گومانه".
زاگرۆس هیوا وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) گومانى قه‌ندیلی نه‌شارده‌وه له‌مردنى سرى سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارى ده‌م پارتى‌و ئه‌ندامى وهفدى ئیمراڵى.
ئه‌و ڕێكه‌وتێكى ئاشكراكرد‌و وتى:"بەر لە32 ساڵ کاتێک ئاپۆ دەستی بەهەوڵدانێکی لەمشێوەیە کرد تۆرگوت ئۆزالی سەرۆک کۆماری تورکیا لەناوبرا، ئەمساڵیش شەهید سڕی سورەیا ئۆندەر بەشێوەیەکی زۆر گوماناوی گیانی لەدەستدا، زۆر سەرنجڕاکێشە کە لەهەمان مانگ‌و هەمان ڕۆژدا هه‌ردوكیان گیانیان لەدەستدا، ئۆنده‌ر لە16ى نیسان‌و ئۆزالیش لە17ى نیسان".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "ئاپۆ لەهەموو چاوپێکەوتنەکاندا هۆشداریی بەسڕی سورەیا ئۆنده‌ر داوه‌و کە "ئاگاداری خۆت بە، ڕەنگە تیرۆرت بکەن، وریا بە"، ئه‌وكاتیش هه‌مان قسه‌ى به‌تورگوت ئۆزال سه‌رۆكى توركیا وتبوو".
