لە دێرەزوور و حەڵەب داعش چالاکییەکانی زیادکردووە

جیهان

18/05/2025‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 شانەی تیرۆرستی  داعش هێرشیان کردە سەر ماڵی وەبەرهێنەرێکی بیرە نەوتییەکان لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا. ئەمە دووەم هێرشی لەو جۆرەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ڕایگەیاندووە، شانەکانی ڕێکخراوەکە بە موشەک و دۆشکە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “ریکان محەممەد”. یەکێک لە وەبەرهێنەرانی بیرە نەوتەکانی شارۆچکەی ئەلهەوایج لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە دووەم هێرشە بۆ سەر هەمان ماڵ لە ماوەی هەفتەیەکدا، لەکاتێکدا دوو هێرشەکەی پێشوو تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە".

ئەوە دوای ئەوە دێت لەنێوان هێزەکانی دیمەشق و چەکدارانی داعش لە پارێزگەی حەڵەبیش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شەڕو پێکدادان ڕوویدا.