شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور ئاشكرایكردوه، چوار ڕۆژە دانیشتوانی کەمپی مەخمور کە پەنابەرانی باکوری کوردستانی تێدایە گردبونەتەوەو هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، زیاتر لەمانگێکە لەلایەن عێراقەوە گەمارۆیان خراوەتەسەرو سێ بەرپرسیشیان دەستگیرکراون.
به‌گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى كه‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور، "لە 10ی نیسانى ئه‌مساڵه‌وه حکومەتی عێراق گەمارۆی خستوەتەسەر کەمپەکەو ڕێگه‌نادات دانیشتوانی کەمپەکە بچنە بەغداو ناوچەکانی دیکەی عێراق کاربکەن‌و تەنانەت هاتنی کەلوپەل‌و پێداویستی سەرەتایشیان بۆ نێو کەمپەکە ڕاگرتوە".
وتیشی، "یەکشەممەی ڕابردوو بەمەبەستی چارەسەریی کێشەی کەمپەکە وەفدێکیان سەردانی بەغدادی کردوەو لەگەڵ وەزیری داد کۆبونەوەیان كردوه، گەورەترین کێشەشیان نەبونی ناسنامەیەو ئەوەش کێشەیان بۆ دروستدەکات کاتێک دەچنە ناوچەکانی عێراق، به‌ڵام وەزیری داد پێیڕاگەیاندون ئەوەی لەدەستیان بێت بۆ چارەسەریی کێشەکە دەیکات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "تا ئەو بەرپرسانەیان ئازادنەکرێن کۆتایی بەگردبونەوەکە ناهێنن کە چوار ڕۆژە لەنزیک خاڵێکی سوپای عێراق خێمەیان هەڵداوە".
کەمپی مەخمور کە بەکەمپی شه‌هید ڕۆستەم جودی ناسراوە، لەساڵی 1998 لەڕۆژهەڵاتی مەخمور بۆ کوردانی باكورى کوردستان دروستکراوەو زیاتر له20 هه‌زار هەزار کەس لەکەمپەکەدا نیشتەجێن.
