شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندوه، هەموو هەوڵێکدەدەن بۆ ئەوەی پێش جەژن، بەغدا موچەی مانگی پێنج بنێرێت، دهشڵێت:"لهسبهینێوه دهستدهكهین بهتهرازوى پێداچونهوهو ناردنى 50%ى داهاتى ههرێم بۆ بهغدا".
ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، "هەموو ئەو پابەندییانەی بەغدا داوایکردوە، هەرێم سەرجەمیانی جێبەجێکردوەو هەربۆیە وەزارەتی دارایی نەیتوانی یەک تێبینی لەسەر لیستی موچەی مانگی چوار هەبێتو بەو شێوەیەش دوای 21 ڕۆژ دواکەوتن موچە بنێرن".
وتیشى:"لەسبهینێ دوشەممەوە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بەتەرازوی پێداچونەوە، ناردنی 50%ى داهاتی نانەوتیو ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج، هەوڵدەدەین پێش کۆتایی هەفتە لیست بنێرین بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش جەژن موچە دابەشبکرێت".
موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێم دوای نزیكهى 50 ڕۆژ لەدابەشنەكردنی، لەڕۆژی چوارشەممە 14 نیسانەوە دەستیپێکردوە.