شاندی ئیمڕاڵی دەم پارتی دوای دیداری لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان گەڕایەوە.
ئەمڕۆ ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چوونە دوورگەی ئیمراڵی.
بەگوێرەی سەرچاوەکان کۆبوونەوەی نێوان شاندەکە و ئۆجالان کۆتایی هاتووە و شاندەکە لە دوورگەکە گەڕاونەتەوە، بەڵام تائێستا زانیاری ئاشکرا نەکراوە.