نێچیرڤان بارزانى له‌تاران: به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كى فیدراڵى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناكات

کوردستان

18/05/2025‌ 4864 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌تارانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "عێراق چوەتە قۆناغێکەوە دەتوانێت یارمەتی سەقامگیرکردنی ناوچەکە بدات"، ده‌شڵێت:"به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كى فیدراڵى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناكات".


لەکۆڕبەندی دیدارى تاران بۆ گفتوگۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، "عێراق وڵاتێکی زۆر گرنگەو دەتوانێت لەداهاتودا ڕۆڵێکی زۆر گرنگتریش ببینێت".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "بەغدا لەچوارچێوەیەکی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ى نیگه‌ران كردوه‌".

ئه‌وه‌شى وت:"عێراق چوەتە قۆناغێکەوە دەتوانێت یارمەتی سەقامگیرکردنی ناوچەکە بدات".
 
نێچیرڤان بارزان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەسەردانێکی فەرمیی بۆ بەشداریکردن لەدیداری تاران بۆ گفتوگۆ گەیشتە ئێران.