لێکۆڵەرێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند "دەبێت دیمەشق ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی جولەکە بۆ گەلی جولەکە بناسێت، کە مافی ئەوەیان هەیە بە ئاشتی لەسەر خاکی باب و باپیرانیان بژین".
مۆردخای کێدار ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکایەتی سوریا کە داوای ئاشتی دەکات، دەبێت ڕازی بێت بە مانەوەی جۆلان لەژێر سەروەری ئیسرائیلدا.
کێدار هۆشداریی دا سەبارەت بەو چەکدارە بیانیانەی کە لە سووریا ئامادەن و ئەو مەترسیانەی کە دەتوانن بۆ سەر ئیسرائیل دروستی بکەن، بە تایبەت دوای ئەو هێرشەی حەماس لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد.
ناوبراو ئاماژەی بە ڕووداوە توندوتیژەکانی کەناراوەکانی سوریا و دیمەشق و سویدا کرد و بە "جێی نیگەرانی" وەسفی کرد و وتی " پێویستە ئیسرائیل پێش ئاشتی لەگەڵ دیمەشق خەمی لێیان هەبێت".