شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی جیهانیی کە نزیکەی 200 وڵاتو ناوچە دەگرێتەوە ئاشکرایکردوە، پیاوان زیاتر لەئافرەتان توشی سێ نەخۆشیی مەترسیداردەبن، ئەوانیش بەرزیی پەستانی خوێن، جۆری دوەمیی نەخۆشیی شەکرەو ئایدز.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆ نێودەوڵەتییەکانی وەک زانکۆی باشوری دانیمارک، زانکۆی ڕۆما، زانکۆی پادواو چەندانی دیکە ئەنجامدراوە.
ئەنجامەکان دەریانخستوە کە ڕێژەی توشبونو مردن لەنێوان پیاوان زیاتر بوە، سەرەڕای ئەوەی کەمتر داوای چاودێریی پزیشکیی یان پابەندبون بەچارەسەرکردنیان هەیە.
هەروەک ئاماژە بەوەکراوە، ڕێژەی جگەرەکێشان لەنێوان پیاوان زیاتر بوە، لەکاتێکدا ڕێژەی قەڵەویی لەنێو ژناندا زیاتر بوە.
توێژەران پێشنیازی پەرەپێدانی ستراتیژی کاریگەریان کردوە بۆ هاندانی پیاوان بۆ بەشداریکردن لەبەرنامەکانی خۆپارێزییو چاودێریی تەندریوستیی بۆ باشترکردنی تەندروستیی گشتییانو کەمکردنەوەی جیاوازیی جێندەریی لەم بوارەدا.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی