شارپرێس:
بەرزی پەستانی خوێن هۆکارێکی سەرەکی مەترسییە بۆ توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵو جەڵتەی مێشک، هەربۆیە گرنگە لەکاتی توشبون بەحاڵەتەکە ئاگاداری چۆنێتیی کۆنترۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێنمان بین.
بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن باشترە حهوت ڕێنمایی بنەڕەتی جێبەجێبکرێت:
1ـ هەڵبژاردنی ئەو خۆراکە تەندروستانەی کە بریتین لەسەوزەو میوەو دانەوێڵەی تەواوو پرۆتینی کەم چەوریی.
2ـ کەمکردنەوەی وەرگرتنی سۆدیۆم (خوێ) بۆ کەمتر لەنیو کەوچک لەڕۆژێکدا.
3ـ زیادکردنی وەرگرتنی پۆتاسیۆم لەسەرچاوە سروشتییەکانی وەک مۆزو پەتاتەی شیرین.
4ـ وازهێنان لەجگەرەکێشان بۆ پاراستنی خوێنبەرەکان.
5ـ کۆنتڕۆڵکردنی فشاری دەرونی بەئەنجامدانی مێدیتەیشن (ڕامان) یان یۆگا.
6ـ ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک چالاکیی جەستەیی ئەنجامبدە.
7ـ دابەزاندنی کێش ئەگەر کەمێک بێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاستی پەستانی خوێن هەیە.
ئەم نەخۆشییە یەکێکە لەمەترسیدارترین هۆکارەکانی مردن لەسەرتاسەری جیهاندا، ساڵانە نزیکەی 9.4 ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ئامانجی ئەوەیە تاکۆتایی ساڵی 2025 بڵاوبونەوەی بەڕێژەی 25% کەمبکاتەوە، هەرچەندە ڕێژەی ئەوکەسانەی سەرکەوتوو دەبن لەکۆنترۆڵکردنیدا لە 20% لەسەرتاسەری جیهاندا تێناپەڕێت.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
