كۆشكى سپى له‌باره‌ى فڕۆكه‌ قه‌ته‌ریه‌كه‌و پێدانى به‌دیاریى به‌تره‌مپ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە قەتەریەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نیازی قبوڵکردنی ڕاگەیاند، "پڕۆژەیەکی هێزی ئاسمانییە"و ترەمپ "هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە".


کارۆلین لیڤیت، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن، قەتەر ئەو فڕۆکەیەى بەدیاری بەئیدارەی ترەمپ دابێت، ئەو فڕۆکە وەک هێزی ئاسمانی یەک بەکاردەهێنرێت.

هەروەها ڕەخنەی لەمیدیاکان گرت‌و وتی:"ئەوانە میدیای چەواشەکاران".

وتیشی:"با بەتەواوی ڕون بین: حکومەتی قەتەر پێشنیازی بەخشینی ئەم فڕۆکەیەی کردوە بەهێزی ئاسمانی ئەمریکاو ئەم بەخشینە به‌گوێره‌ى هەموو پابەندبونە یاسایی‌و ئەخلاقییەکان وەرگیراوە".

دەشڵێت:"فڕۆکەکان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی‌و هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە بەبەرزترین ستاندارد بەرزدەکرێتەوە، ئەم فڕۆکەیە بەخشینێکی کەسی یان دیاری سەرۆکی ئەمریکا نییە، ئەمە بەخشینێکە بۆ وڵاتەکەمان‌و هێزی ئاسمانی ئەمریکا".