شارپرێس:
لەسنوری ناحیەی مەیدانى ئیدارهى گهرمیان، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، هاتوچۆى گهرمیانیش دهڵێت:"ئهو دوو كهسهى گیانیان لهدهستداوه بران".
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى هاتوچۆى گهرمیان ئاشكرایكردوه، بەیانی ئەمڕۆ لەگوندی دێ سوتکی سنوری ناحیەی مەیدان، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوه لەجۆری پێکدادان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە هەردوکیان برانو خوێندکارن".
ئاماژهى بهوهشكردوه، ڕوداوەکە لەنێوان ماتۆڕسکیلێکو ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر ڕینۆ ڕویداوە.
ئهوهش هاتوه، "بەکاریگەری ڕوداوەکە بەشێک لەئۆتۆمبێلەکە سوتاوە، تیمی هاتوچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکارو چۆنێتی ڕودانى".