شارپرێس:
کۆڕبەندی یەکگرتویی کورد لەشاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا وتارێکی دەستپێکی پێشکەشکرد.
كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ڕایگه‌یاند، كۆڕبه‌نده‌كه بەمەبەستی پتەوکردنی یەکڕیزی کورده‌و ناوەندی لێکۆڵینەوەی فورات به‌ڕێوه‌ى ده‌بات لەژێر ناونیشانی؛ یەکگرتویی کورد، ڕێگه‌کانی بەهێزکردن‌و ئاسۆکانی داهاتوو.
به‌وته‌ى كه‌نداڵ، کۆڕبەندەکە لەشاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت‌و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەشدارییان کردوه.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، لەکۆڕبەندەکەدا بارودۆخی کورد لەسوریاو گرنگی یەکگرتویی کورد ئه‌مڕۆ تاووتوێدەکرێت.