شارپرێس:
دوای واژۆکردنی دوو گرێبەستی گەورە لەبواری نەوتو وزە لەنێوان حکومەتی هەرێمو دوو کۆمپانیای گەورەی بواری نەوتو وزە، مەسرور بارزانی سهرۆكى حكومهتى ههرێم ڕایگهیاند، "قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ههرێمو ئەمریکا دەستپێدەکات".
ئهمڕۆ مەسرور بارزانی لهئهمریكاوه ڕایگەیاند، "ئێوارەی دوێنێ دوشەممە، لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەماندا بۆ ئەمریکا، لەڕێورەسمێکدا لەژوری بازرگانیی ئەمریکا لەواشنتۆن، سەرپەرشتییو چاودێری ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگمان لەنێوان حکومەتی هەرێمو دوو کۆمپانیای ئەمریکی وێسترن زاگرۆسو ئێچ کەی ئێن ئینێرجی لەبواری وزەدا کرد".
بارزانى لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە؛ "قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ههرێمو ئەمریکا دەستپێدەکات بەواژوکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لەگەڵ وێسترن زاگرۆسو ئێچ کەی ئێن ئینێرجی کە بەهایان دەیان ملیار دۆلارەو کارەبا بۆ ملیۆنان کەس دابیندەکاتو هەلی کار دەڕەخسێنێتو ئابوری کوردستان بەهێزتر دەکات".
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمیش لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی بارزانىو وهفده یاوهرهكهیهوه ڕایگهیاندبوو؛ "لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆکی حکومەت، زنجیرەیەک دیدارو کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکاو کۆنگرێس ئەنجامبدات، هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەرانو خاوەنکارانی ئەمریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابورییو بازرگانی دەکات".
بڕیاریشە مەسرور بارزانی بەشداریی لەگفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لەواشنتۆن بکات بەناونیشانی (داهاتووی وزە لەهەرێم) کە ڕوانینو دیدگای هەرێم بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتەڕوو و و تیشکدەخاتەسەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.
