نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی پاش کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی پارتەکە تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باکرهان لەگەڵ جەهەپە و پارتی سەرلەنوێ رەفا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گفتوگۆکان دەربارەی دانوستانەکان زۆر بەرهەمدار بوون، لە هەردوو سەردانەکەدا ئایندەی دیموکراتیکی تورکیا، دوایین دیداری نێوان بەڕێز ئۆجالان و شاندی پارتەکەمان، بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە لە ١٢ ی ئایار، هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.
هەروەها پتەوکردنی دیالۆگی نێوان پارتە سیاسییەکان و هەنگاوەکان بۆ ئاشتی و چارەسەر لە پەرلەمانی تورکیادا، تاوتوێ کران. لەم چوارچێوەیەدا، دانوستان کرا لەسەر گرنگی پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک بە دەسەڵاتی تەواوەتییەوە لە پەرلەمانی تورکیا بە جۆرێک هەموو پارتە سیاسییەکان بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەن.