شارپرێس:
بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری ئەلبوکەمال لەڕۆژهەڵاتی سوریا نزیک سنوری عێراق بۆ تەلەفزیۆنی سوریا ئاشکرایکرد، ئێمە دەستمان بەسەر چەک و کەرەستەی شەڕدا گرتوە کە هەوڵ دراوە لە عێراقەوە بەرەو لوبنان بەڕێگەی سوریادا بنێردرێن.
بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری ئەلبوکەمال ڕونیکردەوە، دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرت کە بەرەو ناوچەکانی کەناراوەکانی سوریا ڕەوانە دەکران و هەوڵدەدەین سنووری عێراق و سوریا کۆنترۆڵ بکەین کە سنوورێکی درێژ و گەورەیە.
دەشڵێت، کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ عێراق هەیە سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانەی لەسەر سنوور ئەنجام دەدرێن، بەڵام ھەماھەنگیمان لەگەڵ عێراق بەھۆی بارودۆخی سیاسی تاڕادەیەک دواکەوتووە.