شارپرێس:
عەلی خامنهیى ڕێبەری باڵاى كۆماری ئیسلامیی ئێران، گومانی لەسەركەوتنی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەمریكا هەیە لەبارەی پرسی چەكی ئەتۆمیى، دهشڵێت:"ئێران سیاسەتی تایبەتی خۆی هەیەو بەردەوامدەبێت لەجێبەجێکردنی".
عەلی خامنهیى لەوتارێكیدا لەساڵیادی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری پێشوىی ئێرانهوه ڕایگەیاند، "پێموانییە گفتوگۆكانمان لەبارەی چەكی ئەتۆمییەوە لەگەڵ ئەمریكا بگاتە ئەنجامێكی باش".
وتیشى:"بەوپێیەی ئێمە لەسەر دانوستان قسە دەكەین، بۆچونێكم لەسەر لایەنی بەرامبەر هەیە، لایەنی ئەمریكا كە بەشدارە لەو دانوستانە ناڕاستەوخۆیەدا، پێویستە قسە بكاتو گفتوگۆ بكاتو هەوڵبدات قسەی بێمانا نەكات".
ڕێبهرى باڵاى ئێران داوادهكات، "ئەو قسەیەی كە دەوترێ ڕێگه بەئێران نادەین یۆرانیۆم بپیتێنێ، هەڵەیەكی گەورەیە، كەس چاوەڕوانی مۆڵەت لەمو لەو ناكات، ئێران سیاسەتی خۆی هەیەو پەیڕەوو پڕۆگرامی خۆی هەیەو پەیڕەوی ئەو سیاسەتە تایبەتەی خۆی دەكات".
تائێستا، چوار گەڕی دانوستانی ئەتۆمی بەنێوەنگیریی عومان لەنێوان ئەمریکاو ئێران بەڕێوەچوە.