شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى شیكارى ده‌زگاى میدیایى شارپرێس، گومان له‌سه‌ر خاوه‌نداريى ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى نه‌وت‌و غازى به‌به‌هاى ده‌یان ملیار دۆلار له‌گه‌ڵیاندا واژۆكردوه.
له‌و ڕاپۆرته شیكاریه‌ى شارپرێسدا كه ده‌قه‌كه‌ى له‌به‌شى توێژینه‌وه‌ى شارپرێس بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، گومانی زۆر لەسەر شەفافیەتی خاوەندارێتی‌و چالاکییەکانی ئەو کۆمپانیایانە پەیوەندییە سیاسی‌و ئابورییەکانیان سەریهەڵداوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بەتایبەتی کە هەردوو کۆمپانیاکە تەنها لەهەرێم کاردەکەن‌و لەئەمریکا تۆمارکراون، بەڵام خاوەنی هیچ سەرمایەو پڕۆژەیەک نین لەناوخۆی ئەمریکاو تەنها وەک ناو بەناوی کۆمپانیای ئەمریکییەوە تۆمارکراون بەبێ بونی هیچ کار‌و پڕۆژەیەک لەئەمریکا یان کەنه‌دا.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ورده‌كاریى زیاتر له‌باره‌ى خاوه‌ندارێتیانه‌وه ئاشكراده‌كات كه نادیاره‌و ده‌ڵێت:"یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه بە225 ملیۆن دۆلاری کەنەدی کڕدراوه‌و ئێستاش بەتەواوی خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى نادیارە، چونکە وەک کۆمپانیایەکی تایبەت، یاساکانی ویلایەتی تەکساس ڕێگە بەشاردنەوەی زانیارییەکانی خاوەندارێتی دەدات، مەگەر داواکارییەکی دادگایی هەبێت، بەتایبەت کاتێک کۆمپانیاکە بەکاردەهێنرێت بۆ ڕوکەش بۆ شاردنەوەی سەروەت‌و سامان یان موڵک، بۆیە کۆمپانیاکە تەنها ناوەو هیچ چالاکیەک لەئەمریکا ئەنجامنادات‌و کارمەندیشى نییە".
باس له‌خاوەندارێتی وێسترن زاگرۆسیش كراوه‌و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، "خاوه‌ندارێتى ئه‌ویش دیارنییە، تەنها کەسانێک وەک کارمەندو بەڕێوەبەر لەکارەکانی کوردستانیاندا بونیان هەیە، نەک خاوەنداری ڕاستەقینە".
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا شیكاریه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، "به‌گوێره‌ى داتا بەردەستەکانی ویلایەتی تەکساس‌و کۆمپانیاکانی، کۆمپانیان کرێست ئینێرجی نێودەوڵەتی کاری پێدانی قەرزە، تەنها پڕۆژەیەک هەیبێت، کڕینی وێسترن زاگرۆسە کە تەنها لەکوردستان کاردەکات، ئۆفیسی کۆمپانیاکە کە گوایە لەتەکساسە، تەنها ناونیشانی بەریدە(P.O. Box)، به‌ڵام شوێنی کارکردنی دیارنییە".
