بانكى ناوه‌ندیى قه‌رزێكى زه‌به‌لاحى بۆ هاوڵاتیان ڕاگه‌یاند

ئابوری

22/05/2025‌ 2257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوێنێ یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتى ئابوری کاربۆن لەعێراق بەڕێوەچوو، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق زانیاریى گرنگى ئاشكراكردو ڕایگەیاند، "بڕى یەک ترلیۆن دینارمان بۆ پێدانى قەرز لەپێناو ژینگە تەرخانکردوە".


عەلى عەلاق پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق ڕایگەیاند، "قەرزە یەک ترلیۆن دیناریەکە بۆ گۆڕینى سەرچاوەى بەرهەمهێنانى وزەى کارەبایە لەشێوازە کۆن‌و پیسکەرەکەى ژینگەوە، بۆ سەرچاوەى وزەى پاک".

به‌وته‌ى عەلاق "هەر خاوەن کارگەیەک بیەوێت سەرچاوەى کارەباکەى بگۆڕێت بۆ وزەى نوێبوەوە، بڕى 500 ملیۆن دینارى بەقەرز پێدەدرێت".

ئه‌وه‌شى وت:"لەو چوارچێوەیەدا قەرز بەوکەسانەش دەده‌ین کە دەیانەوێت پڕۆژەى ڕیسایکلین‌و کۆکردنەوەى پاشماوەو دابەشکردنى وزەى نوێبوەوەو پڕۆژەى چاندنى خورما ئەنجامبدەن".