شارپرێس:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج ڕەوانە بەغدا کرا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم زانیاریى زیاتر بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی به‌شارپرێسى وت، "لیستی موچە ڕه‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌و کەمێکی دیکە لەبەغدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق دەکرێت".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایكرد، لیستی موچەی مانگی ئایار ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی باسى له‌وه‌كردوه، سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە، لیستی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمه‌وه ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوه.
پێشتریش ڕێباز حەملان بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكردبوو، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لیستی موچەی مانگی ئایار ڕەوانەی بەغدا بکرێت‌و پێشبینیدەکرێت، بەر لەجەژنی قوربان موچەی مانگی ئایار دابەشبکرێت.
پێشوتریش، وەزارەتی دارایی عێراق لەتەمویلی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان، چەند گرفتێکی دروستکرد، بەڵام دواجار لە 13ی ئەم مانگە تەمویلی کرد‌و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمیش لە 14ی ئایارەوە دەست بەدابەشکردنی موچە کرد‌و یەکشەممە 18ی ئایاری 2025 کۆتایی بەدابەشکردن هات.
ئا: هێرش شۆڕش