ئیبراهیم فەرەج
توركیا لەڕووی
ئابوری و جیۆپۆلیتیكی، جیۆسیاسی
.....هتد گرنگیەكی وای نەماوە، دنیای لیبرالیزمی ئەم سەردەمەش ئەو سێ چەمكەی لاگرنگە .
توركیا قەرزێكی زۆری لایە، بەهای دراوەكەی
بەردەوام لەدابەزیندایە، ژیانی ئابوری كۆمەڵگەی توركیا ئێجگار خراپە، لەڕووی جیۆپۆلۆلتیكیەوە
ئەو بایەخ و گرنگیەی سەردەمی جەنگی ساردی
نەماوە.
ئێستا ئەمەریكا
گەورەترین بنكەی سەربازی لەوڵاتانی كەنداوە بەتایبەتی قەتەرە، ڕۆژ بە ڕۆژیش لەسوریا
بنكەكانی بەهێز دەكات و هاوكاریەكانی بۆ هەسەدە ئێجگار زیاد كردووە.
توركیا بەهۆی شەڕی چل و یەك ساڵە لەگەڵ كورد، بوونی دەستورێكی
فاشستانە زۆر لاواز بووە .
دەركەوتنی ئەردۆگانیش وەكو دكتاتۆر توركیای هێندەی تر لاواز كردووە، تەنانەت پێگەی خودی ئەردۆگان
و ئاكەپەش تەواو لاواز بووە لەجیهاندا.
دەوڵەت نەتەوە تورك زمانەكانیش ئەو حسابەی جارانی بۆ ناكەن.
توركیا بەوسیاسەتەی لەسەد ساڵی ڕابردوو پیادەی كردووە.بەتایبەتی ئەو سیاسە تە شەڕ خوازیەی
كە چلو یەك ساڵە بەردەوامە .وادەری دەخست
كە كورد تێكدەشكێنێت
وەك چۆن لەڕابردوو عوسمانیەكانی باپیرەیان و مصطفی كەمالی بیر نازی كوردیان شكانو كۆمەڵكوژیان كردن
و ناچاری كۆچبەری زۆرە ملێیان دەكردن سیاسەتی،قڕكردن ،نكوڵی لێكردن ،توانەوە یان لەسەر كورد پەیڕەو كرد. نەیان زانی ئا_پۆ كوردێكی پەروەردە
كردووە تەسلیم بوون و تێكشكان ناناسێت .تەنها سەركەوتن و ئازادی دابین كردن و
بەدەستهێنانی مافەكانی دەناسێت و دەبینێت و لەشۆڕش و جەنگ دەیوەستێنێت. كوردی ئازادو دیموكراتیك دەڵێت ،سەدەی بیست و یەك سەدەی كوردی ئازادو دیموكراتیكە سەدەی ژنی ئازادو دیموكراتیكە.
ئەوەی توركیای
بەم دۆخە گەیاند ئەو شەڕەدرێژە چل و یەك ساڵیەو نكوڵییە لەمافی نەتەوەی كورد.
ئەوەی توركیا
بەرەو كۆمەڵگەیەكی یاسایی، سیاسی ،ئاشتی و
كۆمەڵگەی دیموكراتیك دەبات.بەڕێز ئۆ_جا_لان و پە_كە_كەیە ئەو تەڤگەرەیە، كە بەهاوكاری
ئەو حیزبە توركیانەی كە ئاقڵانە زەینی خۆیان لەفاشستیەوە بە ئاراستەی دیموكراتیك بوون دەگۆڕن.
ئێستا لەتوركیا ئەو حیز و كەسایتیانە بەهێز دەبن، كە دەبنە دۆست و هاوپەیمانی. كوردی ئازادو دیموكراتیك.
ئەوەی سەرۆكی
گەورە شارەوانیەكانی. ئەستەبوڵ،ئەنقەرە،ئەزمیر ،ئەنتالیا. هەڵدەبژێرێت كوردی ئازادە .
ئەوكوردەی كە
بوونی نەتەوەیی ، رۆحی ،زمانەوانی ،كولتوری ، تەواو لەلێواری مەرگ بوو . لەهەڵبژاردنەكان،لەكایە
سیاسیەكان ، تەنانەت ئێستا لەزیندانەوە قسەی
یەكەم دەكات و سەنگینترینە لەتوركیادا.
ئەوە وای
كردووە كورد پێگەی بەهێز بێت هۆكاری بوونی شۆڕش، شۆڕشگێڕی ڕاستەقیەنەیە، بوونی فیكرو فەلسەفەی سیاسی دیموكراتیكە ، بوونی پەروەردەی بەردەوامی تاك ،خێزان ،كۆمەڵگەی كوردە
لەتوركیا و كوردستا ن . بوونی ڕێبەرێكی هوشیار فەیلەسوف ،دڵسۆز،خۆنەویستە.نەك وەكوباشوور شۆڕشی چەواشە، سەركردەكانیان ملیۆنێرو ملیاردێری دۆلارن.
ئەوەی لەباشوور
ڕوودەدات بازرگانی كردنە بەسیاسەتەوە بۆ گیرفان پڕكردن .نەك بەرژەوەندی نەتەوەیی ،دیموكراتی .
سیاسەت بۆ
پاراستنی بەرژەوەندی خێزان،بنەماڵە ،حیزبە، بێ فیكرو فەلسەفەی سیاسین.
توركە شۆڤێنیەكانیش هەروا سیاسەتیان كردووە.بۆیەئێستا دۆخی توركیا لەناو گێژاوێكی قوڵدایە تەنیا بەدیموكراتیزە
بوونی توركیا ، بەئاشتی لەگەڵ كوردی ئازا داننان بەمافەكانی نەتەوەی كورد،دەتوانن
،توركیایەكی بەهێزودیموكراتی بونیاد بنێن.
توركیا بە دیموكراتی
بەهێز دەبێت، نە ك دكتاتۆری و فیكری نازی.
توركیا لەئاشتیدا
بەهێز دەبێت نەك لەشەڕدا .
