شارپرێس:
ڕاوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نوێترین زانیاریی حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى بۆ ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ر له‌جه‌ژن ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بێت لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر پێكبهێنرێت‌و بابه‌تى موچه‌ش نابێت بخه‌نه دواى جه‌ژن".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح بۆ ڕۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید قسه‌یكردوه‌و وتویه‌تى، "به‌غدا ئاماده‌یه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى میكانیزمێكى مه‌رجدار، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه داراییه ده‌بێت كه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر هه‌یه".
وتوشیه‌تى، "پاره‌كه به‌شێوه‌ى قه‌رز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئاسایى هه‌ژماره داراییه فه‌رمییه‌كان ده‌بێت بۆ خۆدورگرتن له‌كاریگه‌رییه مرۆیى‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له‌ئه‌نجامى دواكه‌وتنى موچه دروستبوه".
وه‌كو ڕاوێژكاره‌كه‌ى سودانى جه‌ختى له‌سه‌ركردوه‌ته‌وه، "ناردنى موچه به‌دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى ده‌بێت، یه‌كه‌م، قه‌رز بێت‌و دوه‌میش لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى بدۆزینه‌وه بۆ ته‌نگژه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوى موچه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌یه بدۆزنه‌وه كاره‌كانیش نابێت بكه‌وێته دواى جه‌ژن‌و به‌ر له‌جه‌ژن ده‌بێت لیژنه‌كه لێكتێگه‌یشتن بكات".
