شارپرێس:
لەگوندێکی قەزای
حەویجە منداڵێک بەتەقەی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت، پاریزگاری کەرکوکیش
دەستوەردان دەکات و داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد دەکات.
فەرماندەیی
پۆلیسی کەرکوک لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، داوی ئەوەی لەگوندی برێچ لەقەزای
حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بەناوی حەیدەر حەنتو بە تەقەی
کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، پارێزگاری کەرکوک داوای کرد لێکۆڵینەوەی ورد لە
دۆسیەکە بکرێت.
ئەوەشیخستەڕوو،
دوای ڕوداوەکە، تۆمەتبارەکە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سنورەکە کرا و ڕێککاری یاسایی
بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
محەمەد سەردار