شارپرێس:
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیارنامەی
وڵاتانی رۆژئاوا دژی ئێران لە ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی ئەتۆم پەسەند بکرێت، ڕاستەوخۆ
ئێران بڕیاری پێویست دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەلایەکی دیکەشەوە سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن، ئەمرێکا
بەشێکی کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکانی عێراق، کوێت و بەحرێن دەکشێنێتەوە.
کازم غەریب
ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی
ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر هەیە بڕیارنامەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی ئێران پەسەند
بکرێت، ئەگەر ئەوا ڕوبدات، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بڕیاری خۆی داوە و دوابەدوای پەسەندکردنی
بڕیارنامەکە، پلانەکە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە"
ئەوەشیخستەڕوو،"
بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە هەنگاوی کاریگەر بەرەوپێش دەچێت".
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆشیەتد پرێس) لەزاری دوو
بەرپرسی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی ئەگەری زیادبونی گرژییەکانی ناوچەکە، وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کشاندنەوەی ستافی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکانی
ئەمریکا لە عێراق، کوێت و بەحرێن.
محەمەد سەردار