شارپرێس:
سەرچاوەیەک لەباڵیۆزخانەی ئەمریکاوه ئاشكرایكردوه، لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، ئامادەکارییەکان بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا دەستیانپێکردوەو بەشێک لەکەلوپەلو پێداویستیو بەڵگەنامەکانی نێو باڵیۆزخانەکەش دەگوازرێنەوە.
میدیاى نزیك لهپارتى لهزارى سهرچاوهیهكهوه ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ ڕێگە نەدراوە ئەو هاوڵاتییە عیراقییانەی لەنێو باڵیۆزخانەکە کاردەکەن بگەڕێنەوە بۆ سەر کارو پێیانوتراوە دەوام مەکەن.
ئهمهش لهكاتێكدایه، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی توندیداوە لەوەی هەڕەشەی تیرۆرو ململانێی سەربازیی لەنێو شارەکانی عێراقدا هەیە، ڕێنمایی بەتەواوی فەرمانبەرانی لاوەکی حکومەتی ئەمەریکا داوە، عێراق بەجێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بەهاوڵاتییانی خۆى وتوه، گەشتکردن بۆ عێراق لەمکاتەدا، هیچ جێی دڵنیایی نییە، بۆیە قەدەغەیە بچنە ئەو وڵاتە.
بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایدەکەن، ڕێکارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لەبەغدا، لەچوارچێوەی هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەکەیە کە گەیشتوەتە ئاستێکی بەرز.
ئهمهش لهكاتێكدایه دوێنێ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەپشتبەستن بەسەرچاوە عێراقیو ئەمریکییەکان، بڵاویکردەوە، بەهۆی زیادبونی مەترسییە ئەمنییەکان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، ئامادەکاریی بۆ چۆڵکردن دەکات.
