شارپرێس:
ڕاوێژکارێکی سەرۆک
وەزیرانی عێراق هۆکاری كشاندنەوەی بەشێک لەکارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا
ئاشکرادەکات و دەڵێت، بڕیارەکە پەیوەندی بە دۆخی ئەمنی عێراقەوە نییە.
فەرهاد عەلادین،
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە بەئاژانسی
هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندوە، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، لەئێستادا عێراق
سەقامگیری و بەرەوپێشچونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، حکومەتی عێراقیش هەموو
هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان .
ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک
وەزیران وتیشی، هیچ هەڕەشەیەک لەسەر دیپلۆماتکار و کارمەندانی نێردە
دیپلۆماسییەکان لەعێراق نییە.
لەبارەی هۆکاری كشانەوەی
بەشێک لەکارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، فەرهاد عەلادین باسی
لەوەکرد،" ئەو بڕیارەی ئەمریکا لەچوارچێوەی خوێندنەوەی ئەو وڵاتە بوە بە دۆخی
ناوچەکە بەگشتی، هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە دۆخی ئەمنی ناوخۆی عێراقەوە نییە.
محەمەد سەردار