ئەو کەسانەی جوانکارییان کردوە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک پڕبکەنەوە

کوردستان

12/06/2025‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 
ماوەی دوو هەفتەیە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە و بەشێک لەو کەسانەی نەشتەرگەری جوانکارییان کردوە و گۆڕانکاری بەسەر شێوەیان هاتوە، لەکاتی پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە گرفتیان بۆ دروستدەبێت.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی جوانکاریی ڕوخساریان کردوە لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک گرفتیان بۆ دروست دەبێت، چونکە وێنە کۆنەکەیان لەگەڵ وێنەی ئێستایان زۆر جیاوازە و سیستەمەکە نایانناسێتەوە.

 بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لە ڕێگەی فۆڕمێکی تایبەتەوە چارەسەری گرفتی ئەو کەسانە دەکەن. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 29ی ئایار 2025 پڕۆسەی پڕدکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە و بڕیارە تاکو 5ی 7ی 2025 بەردەوام بێت.

محەمەد سەردار