پێگەی "ئەکسیۆس"ئ ئەمریکی نزیک لە دەزگای هەواڵگریی مۆساد ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو بە دیاریکراویش لەدوای ڕۆژی یەکشەممەوە، ئیسرائیل هێرشدەکاتەسەر ئێران.
پێگە ئەمریکیەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران شکستبهێنێت، ڕاستەوخۆ ئیسرائیل هێرش دەکاتەسەر ئێران.
هاوکات ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەی ئاشکراکردوە، جه‌نه‌ڕاڵ ئێریك كۆرێلا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یران سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و له باره‌ی ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی ئیسرائیل كۆ ده‌بێته‌وه، هاوكات سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش ده‌كات.