پەیامێک لە موقتەدا سەدرەوە

عیراق

13/06/2025‌ 765 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

رێبەری رەوتی سەدر داوا دەکات، عێراق خۆی بە دووربگرێت لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر پایامێکی بڵاوکردەوە.

سەدر داوا دەکات، عێراق خۆی بە دوور بگرێت لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و دەڵێت: عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە شەڕی زیاتر نییە.

هەروەها داوا لە خەڵکیش دەکات، گوێ بو لێدوانی ئەو "گەندەڵانە" نەگرن کە بۆ هەڵبژاردن دەیانەوێت ترس بڵاوبکەنەوە.

شەوی رابردوو، ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئێران و بەوهۆیەوە محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و برینداربوون.

س.س