شارپرێس ـ شهپۆل عهبدوڵڵا:
بهرهبهیانى ئهمڕۆ هەینی لەئۆپەراسیۆنێكدا بەناوی (هەستانەوەی شێر)، ئیسرائیل بەزیاتر لە200 فڕۆکەی جەنگیو زیاتر لە330 جۆر تەقەمەنی زیرەکو بەپێنج شەپۆل لەدژی نزیکەی 100 ئامانجی سەربازییو ئەتۆمیی لەئێران، لەوانە دامەزراوەی نەتەنزو فۆردۆ، شوێنەکانی بەرهەمهێنانی موشەکو شوێنی مانەوەی فەرماندە باڵاکانی سەربازیی ئێران، هێرشێكى فراوانى ئەنجامدا.
ئاژانسهكانى ههواڵ ڕایانگەیاندوە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێران لەپارێزگاکانی تاران، ئیلامو خوزستان سەرکەوتوبوە لەڕێگریکردن لەکاریگەریی هێرشەکانی ئیسرائیلو هەروەها چەندین شرۆڤەکاری ناوخۆیی ئهو وڵاتهش ئاماژەیان بەکاریگەریی بەرگری ئاسمانیو نمایشکردنی دەسەڵاتی ناوخۆییو گەڕانەوەی خێرای تاران بۆ دۆخی ئاسایی خۆی کردوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە ڕۆژئاواییەکانو شرۆڤەکارانى دۆخهكه باسیان لهوهكردوه، ئیسرائیل پێشتر زۆربەی سیستمە پێشکەوتوەکانی دژە فڕۆکەی ئێرانی (بەتایبەتی ئێس 300) بەبەکارهێنانی موشەکی دژە ڕادارو ئۆپەراسیۆنی تێکدەر لەناوبردوە یان پەکخستون، بەجۆرێک کە ئەو سیستەمە چیتر ناتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر بەرگریی لەو ناوچەیە بکات کە بۆ پارێزگاریان جێگیرکرابون.
زۆرێك لهسهرچاوهكانى ههواڵ پرسیارى ئهوهیان وروژاندوه، ئاخۆ بۆچی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێران نەیتوانیوه بەتەواوی بەرپەرچى هێرشهكان بداتەوە، وهڵامهكانیش جهختدهكهنهوه لهسهرئهوهى، لهناوخۆى ئێرانهوه، ئیسرائیل كارى لهسهر سیستمى بهرگریى ئاسمانى ئێران كردوهو تێكیشكاندون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن، مۆساد چەندین ئۆپەراسیۆنی لەدژی ڕادارو لانچەری بەرگریی ئێران ئەنجامداوەو سیستەمی ئاسمانیی بەدانانی کەرەستەی تایبەت پێش هێرشەکە لەکارخستوە.
ههروهك ئهوهش ئاشكراكراوه، موشەکی پێشکەوتوی دژە ڕادارو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بهكارهاتوه.
ئهوهش باسكراوه، لەهێرشەکەی ئیسرائیلدا موشەکی دژە ڕادارو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێنراوه کە توانیویانه ڕادارەکانی ئێس 300 بکەنە ئامانجو سیستەمەکان لەکاربخەن پێشئەوەی کارابکرێن.
هەرچەندە ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان سیستمی بەرگریی ئاسمانی جوڵێنراو بەکاردێنێت، بەڵام لەدەستدانی سیتمە سەرەکییە دورمەوداکان وەک ئێس 300 بەواتاى کەمبونەوەی بەرچاوی ئاستی بەرگریی دێت، بەشێک لەو ڕادارو لانچەرانەشی کە مابونەوە لەشەپۆلی سەرەتاییدا کرانە ئامانجو بهتهواوى پەکیانکەوت.
