شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگانه‌شى واجبیان نه‌بوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه سه‌ربازیه‌كانى خۆیانه‌وه كردوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ى بروسكه‌یه‌كه‌وه ته‌واوى یه‌كه سه‌ربازیه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان ئاگاداركردوه‌ته‌وه، له‌حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدابن به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆخێكى له‌ناكاوو نه‌خوازراو.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه شارپرێس، ته‌واوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌مڕۆوه بۆ كاتێكى نادیار له‌ئاماده‌باشیدا ده‌بن‌و لەسنوری گەرمیانیش هەموو ئەو ئەفسەرو پێشمەرگانەی کە له‌ئه‌ركدا نەبون و لەماڵەوەبون، لەدوانیوەڕۆوە گەڕاونەتەوه شوێنی دەوام‌و فەوجەکانیان.
به‌وته‌ى سەرچاوەكه، "لەهەموو حاڵەتێکی سەربازیی‌و گرژیی لەناوچەکە ئەم ئامادەکارییە هەر دەکرێت‌و تاڕادەیەک شتێکی ئاساییەو هەمیشە ئاماده‌یى وەردەگیرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر دۆخێکی نائاسایی بەتایبەت لەو ناوچانەی کە ناوچەی سنوریین".
خستنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه، له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه ئیسرائیل هێرشێكى چڕى بۆسه‌ر ئێران ده‌ستپێكردوه‌و تائێستاش هێرشه‌كان به‌رده‌وامن.
