شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواده‌خرێن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، ئەم هەفتەیە واتە لەسبەینێ شەممەوە، هەموو تاقیکردنەوەکان ڕاده‌گیرێت".
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نوسیویه‌تى، "لەقوتابخانە حکومی‌و ناحکومیەکان بەقوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکانیشه‌وه تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ى ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە؛ هاوكات تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی قوتابخانە حکومی‌و ناحکومیەکانیش هەموی دوادەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو".
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "لەهیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکان ئەنجامنادرێن، دواتر لەرێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لەخشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادارتان دەکەینەوە".