شارپرێس:
بەرپرسێکی ئێران ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک هەوڵبدات ڕێگریی لەئۆپەراسیۆنەکانی ئێران بكات لهپێناو هاوكاریكردنى ئیسرائیل، هێرشیدەکەینەسەر، دهشڵێت:"ئێران لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان پارێزگاریی لەخۆی دەکات".
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لەزاری بەرپرسێکی ئێرانیهوه ڕایگەیاندوە، "ئێران بەتوندی هێرشدەکاتەسەر هەر بنکەیەکی سەربازیی لەهەر ناوچەیەکو وڵاتێك بێت کە هەوڵبدات پارێزگاری لەئیسرائیل بکاتو ڕێگریى لههێرشهكانى ئێمه بكات".
ئاماژەی بهوهشداوە، ئێران لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان پارێزگاریی لەخۆی دەکات.
ئهو بهرپرسه ئێرانیه كه ناوى ئاشكرانهكراوه جهختیكردوهتهوه، هەر وڵاتێک هەوڵبدات ڕێگریی لەئۆپەراسیۆنەکانی ئێران بكات، ئەوە بنکە سەربازییەکانى ئەو وڵاتانە دەکەینە ئامانج بهبێ هیچ دوودڵیهك.
لهلایهكى دیكهشهوه سی ئێن ئێن لەزاری دوو سەرچاوەی ئیسرائیلو ئەمریکا ئاشكرایكردوه، سوپای ئەمریکا لەبەرپەچدانەوەی موشەکەکانی ئێران هاوکاریی ئیسرائیلی کردوە.
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 13ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل چەندین هێرشی چڕی کردەسەر دەیان بنکەی سەربازییو دامەزراوەی ئەتۆمی لەسەرتاسەری ئێران، کە بەوتەی ئەمیر حوسێن ئیروانی نوێنەری ئێران لەنەتەوەیەکگرتوەکان، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلهوه، 78 هاوڵاتی کوژرانو 320 کەسی دیکەش برینداربون.
هاوکات ئێرانیش لەوەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، چوارجارو بەسەدان موشەک هێرشیکردە سەر تەلئەبیب پایتەختی ئیسرائیل کە بەگوێرەی ئاژانسهكان، بههۆى ئهو هێرشه موشهكیانهى ئێرانهوه زیانێكى گهوره بهپایتهختهكهى ئیسرائیل گهیشتوه.
