شارپرێس:
میدیای فهرمیى ئێران ئاشكرایكرد، 14 کەس لەپارێزگای هورمزگان بەهۆی پەیوەندییان بەهێرشەکانی ئیسرائیلیەوە بۆسەر ئێران دەستگیرکراون.
نوسینگەی جێگری پارێزگاری یەزدی ئێران ئاشکرایکردوه، پێنج کەس بەتۆمەتی وێنەگرتنی شوێنە هەستیارەکان دەستگیرکراون بەرلەوەی شوێنەکان بکرێنە ئامانج.
نوسینەگەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوکەسانە ترسو دڵەڕاوکێیان لای هاوڵاتیان دروستکردوە بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆو وێنەکانیان لەسۆشیال میدیا بڵاوکردوەتەوە.
ئهمهش هاوكاته لهگهڵ هێرشهكهى ئیسرائیل بۆسهر ئهو وڵاته لهبەرەبەیانی دوێنێ هەینیدا، كه گرژییەکانی نێوان تارانو تەلئەبیبى گهیانده قۆناغێکی نوێو مەترسیدار، کاتێک ئیسرائیل بەزیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا چەندین هێرشی ئاسمانیکردەسەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیژی لەنێو خاکی ئێراندا.