پاکستان داوای یەکگرتنی وڵاتانی عەرەبی و لێدان لە ئیسرائیل دەکات

کوردستان

14/06/2025‌ 899 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزیری بەرگریی پاکستان هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر "جیهانی ئیسلامی ئێستا یەکنەگرن، هەموومان رووبەڕووی هەمان چارەنووسی یەمەن، ئێران و فەڵەستین دەبینەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج".
 
خواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان رایشیگەیاندووە، وڵاتەکەی پاڵپشتیی ئێران دەکات لەم جەنگە و "بێدەنگی چیتر بژاردە نییە".

خواجە ئاسف جەختی لەوە کردەوە، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ ئێران دەبن لەم جەنگە و بەرژەوەندییەکانی ئێران دەپارێزن، ئێرانییەکان بە برای خۆیان ناودەبات.

هاوکات وەزیری بەرگریی پاکستان داوای کۆبوونەوەی رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی و یەکگرتنی هەموو وڵاتانی ئیسلامیی لە دژی ئیسرائیل کرد.