بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار، کەوتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئەمریکا هێز و کەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی بنکەکە دەکرێت.
میدیای عێراقیی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، ئەو جموجوڵەی لە عەین ئەسەد دەبینرێت هاوشێوەی نەبووە لە رابردودا، چونکە هێزی زیاتر ڕەوانەی بنکە سەربازییەکە کراوە و دەرگای سەرەکی بنکەکەش داخراوە، هاوکات بە بەردەوامیش فڕۆکەی جەنگیی بە ئاسمانی بنکەکەدا دەسوڕێتەوە.
میدیای عێراقیی دەشڵێت "بەشێك لە میلیشیا شیعەکان لە کاتژمێرەکانی داهاتودا بۆردومانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بکەن، هەرچەندە کۆدەنگییەک هەیە بۆ تێوەنەگلانی عێراق لە ململانێیی ئێران و ئیسرائیل".
ڕێژەن