عێراق هۆشداریی دەدات نرخی نەوت بگاتە 300 دۆلار

عیراق

14/06/2025‌ 1074 جار خوێندراوه‌ته‌وه


عێراق هۆشداریی دەدات ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ 300 دۆلار بەرز بکاتەوە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی رایگەیاند، گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوام بن، نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگاتە 300 دۆلار.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، ئەم قەیرانە هەڵاوسان لە ئەوروپا دروستدەکات، هاوکات شەپۆلێکی نوێی کۆچکردن بەرەو ئەوروپا دروستدەکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکرد، بە زوویی چارەسەرێکی دیبلۆماتی بۆ ئەو قەیرانە بدۆزرێتەوە.