ترەمپ: پوتن وتی دەبێت جەنگی ئێران و ئیسرائیل بوەستێت، پێموت تۆش ئەوەی خۆت بوەستێنە

جیهان

14/06/2025‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤیلادمیر پوتنی هاوتا روسییەکەی، شەڕی ئیسرائیل و ئێرانیان تاوتوێ کردووە و هەردولا هاوڕابون لەسەر ڕاگرتنی جەنگەکە.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ دەڵێت: "سەرۆک پوتن ئەم بەیانییە تەلەفۆنی کرد بۆ ئەوەی زۆر بە رێزەوە پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونم لێ بکات، بەڵام لەوە گرنگتر، بۆ ئەوەی لە بارەی ئێران قسە بکەین، وڵاتێک کە ئەو باش دەیناسێت. بە درێژی قسەمان کرد".
  
دەشڵێت: "پوتن پێیوایە دەبێت ئەم جەنگەی ئیسرائیل و ئێران کۆتایی بێت، منیش وتم، دەبێت جەنگەکەی ئەویش کۆتایی بێت لە ئۆکرانیا. 
 
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: "کەمتر قسەمان لەسەر رووسیا و ئۆکرانیا کرد، بەڵام ئەوە بابەتی هەفتەی داهاتوو دەبێت".