دوو پاشماوەی مووشەک لە سنوری حاجی ئۆمەران کەوتنە خوارەوە و ناوچەکە ئارامە

کوردستان

15/06/2025‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس: 

ئەمشەو لەسنوری شارەدێی  حاجی ئۆمەران دوو پاشماوەی مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە و فڕۆکە جەنگیەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سوڕانەوە، تا ئێستاش ڕوونیە پاشماوەکانی مووشەکەکان هی وڵاتی ئیسرائیل یان ئێران. 

بە پێی زانیارییەکان لە گوندی رایەت سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران و نزیک گوندی ئازادی لە ڕێگای گشتی هامڵتۆن هەدوو پاشماوەکان کەوتوونەتە خوارەوە ، ئەمەش ترس  و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروستکردووە ، ئەوانەی کە ماڵیان نزیکە لە شوێنەکە. 

هەروەها سەرەتا وا بڵاوکرایەوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری حاجی ئۆمەران دەکات، بەڵام دوای چوونی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکان پشتڕاستکراوە، کە پاشماوەی مووشەک بوون و دوو چاڵی گەورەی دروستکردووە  ، هیچ کەسێکیش ناتوانێت نزیک بێتەوە لە شوێنەکە ، بەڵام لە ئێستادا بارودۆخی ناوچەکە ئارامە.

تا ئێستاش هیچ لایەنێکی فەرمی هیچی بڵاونەکردۆتەوە لەسەر پاشماوەی مووشەکەکان ، چونکە نازاندرێت هی ئیسرائیلە یان ئێران