شارپرێس:
میدیای نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند،
لەڕیگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلییەوە بارەگای وەزارەتی بەرگری و هێزەکانی
پشتیوانی ئێران بۆردومان کرا، میدیای ئیسرائیلیش باس لە کوژرانی وەزیری بەرگری ئێران دەکات.
ئاژانسی هەواڵی "تسنیم"ی نزیک لەسوپای
پاسداران ئاماژەی بەوەکرد، بارەگای وەزارەتی بەرگری و هێزەکانی پشتیوانی ئێران و رێکخراوی توێژینەوە
و داهێنانە بەرگرییەکان لەشاری تارانی پایتەختی ئێران کرایە ئامانج.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشەکە
لەناوچەی نۆبنیاد ئەنجامدراوە و زیانێکی کەمی بە یەکێک لە باڵەخانەکانی سەر
بارەگاکە گەیاندوە.
بەپێی هەواڵەکە، لە هێرشێکی
دیکەدا هەر لەهەمان ناوچە بارەگای توێنەوە
و داهێنانە بەرگرییەکانی سەر بەوەزارەتی بەرگری کراوەتە ئامانج.
هاوکات، میدیاى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بارهگاى وهزارهتى بهرگریى ئێران سوتێندراو وهزیرى بهرگریش بهئامانجگیراوهو كوژراوه.