شارپرێس:
ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بەپەلەی ئاراستەی گەلی
ئێران دەکات.
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیامێکدا بۆ گەلی
ئێران دەڵێت،" ئیسڕائیل هەڵەیەکی
گەورەی کرد و دەستپێشخەربوو لە ڕژانی خوێنی ئەفسەرانی خاکپارێزێ وڵات و دەستدرێژیکردنە
سەر وڵاتەکەمان ".
خامنەیی دەشڵێت،" ئێمە لە خوێنی شەهیدانمان خۆشنابین و بەهێزەوە ڕوبەڕویان
دەبینەوەو ژیان لە زایۆنییەکان تاڵ دەکەین
".
عەلی خامنەیی لەپەیامەکەیدا وتیشی،" ئەوان دەستیان وەشاند و جەنگیان دەستپێکرد
و نابێ بە سەلامەتی لێی دەربچن، ئەمڕۆ کە هەموو لایەنە سیاسییەکان و میللەتەکەشمان
پشتیوانی ئێمەو هێزە چەکدارەکانی وڵاتمانن، بەهێزەوە ڕوبەڕوی ئیسرائیل و دەستدرێژییەکانی
دەبینەوە و سڵ لەهیچ شتێک ناکەینەوە
".