شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ باس لەوەدەکات
کە لەئایندەیەکی نزیکدا شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران ڕادەگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند،" وەک چۆن رێگەم لەپەرەسەندنی شەڕی نێوان هیندستان
و پاکستان گرت، ئیسرائیل و ئێرانیش دەگەیەنم بەڕێککەوتن ".
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکرد،
دەبێت ئێران و ئیسرائیل بگەن بە ڕێککەوتن و لەئایندەیەکی نزیکدا دەگەینە ئاشتی.
مەسعود پزیشکیان, سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا لە هێرشی ئیسرائیلدا رۆڵێکی راستەوخۆ دەگێڕێت.
محەمەد سەردار