پەرلەمانی عێراق لەدژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کۆدەبێتەوە

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 68 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی تاوتوێکردنی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، 17ى 6ى 2025 دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی ئاڵۆییەکانی ناوچەکە ئەنجامبدات.

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی پەرلەمانی عێراق، لەدانیشتنەکەدا هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە تاوتوێدەکرێت.

محەمەد سەردار