شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
رایگەیاند، ڕەنگە ئەنجامی ئەم جەنگەیان لەگەڵ ئێران، گۆڕینی رژێمی ئەو
وڵاتە بێت.
بنیامین ناتانیاهۆ،
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی
ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد،" هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران رەنگە ببێتە هۆی گۆڕینی
ڕژێمی ئەو وڵاتە ".
پێشتر، ناتانیاهۆ لەپەیامێکدا
بۆ گەلی ئێران باسی لەوەکردبوو،" گەلی ئێران خۆیان بڕیار دەدەن ئەگەر
بیانەوێت شۆڕش بکەن، ڕژێمی ئێرانیش زۆر لاوازە ".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبن لەهەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانی ئێران، کە خۆی
لە بەرنامە ئەتۆمیی و موشەکە بالیستییەکانی دەبینێتەوە.
محەمەد سەردار