پلانێکی کوشتنی خامنەیی ئاشکراکرا.. ترەمپ رێگری لێکردوە

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رێگریکرد لەپلانێکی ئیسرائیل بۆ کوشتنی عەلی خامنەیی.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی رابردودا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رێگری کردوە لە جێبەجێکردنی پلانێکی ئیسرائیل بۆ کوشتنی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران.

بەپێی ئەو زانیارییانە، تاکو ئێستا ئێران هیچ کەسێکی ئەمریکی نەکوشتوە، بۆ ئەوەی ئەوەش ڕونەدات، ترەمپ رەزامەند نەبوو لەسەر پلانەکەی ئیسرائیل بۆ کوشتنی عەلی خامنەیی.

محەمەد سەردار