شارپرێس:
فەرماندەیی پۆلیسی ئێران
پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تەقینەوەی لەشاری ڕەی و دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەزاری
پۆلیسی شاری ڕەی لەئێران بڵاویکردەوە،" لەئۆپراسیۆنێکی ئەمنی وردا توانرا
بۆمبێکی چێنراو پوچەڵبکرێتەوە، کە ئامادەکرابوو بۆ تەقینەوە لە شەقامێکی شارەکە
".
ئەوەشیخستەڕوو، هێزە
ئەمنییەکان توانییان سێ گومانلێکراو دەستگیربکەن، کە گومان دەکرێت لە تەقاندنەوەی پاڵاوگەی
شاری ڕەی تێوەگلابن.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران
داوا لەخەڵکی وڵاتەکەی دەکات لەبونی هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو هێزەکانیان ئاگادار
بکەنەوە.