شارپرێس:
هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەکەی ئەم بەیانییەی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، مشتومڕێکی گەورەی لەناو کۆنگرێسدا بەدوای خۆیدا هێناو تۆمەتەکانی وەک بەپێشێلکردنی دەستورو تێپەڕاندنی دەسەڵاتی خۆی بەبەکارهێنانی هێزی سەربازی بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتی یاسادانان، خراوەتە پاڵ سەرۆکی ئەمریکا.
کۆنگرێسمانەکانی سەر بەپارتی دیموکرات ڕەخنەیان لەبڕیارەکە گرتوەو بەپێشێلکردنی ئەو بڕگەیەیان هەژمارکردوە کە ڕاگەیاندنی شەڕ تەنها لەدەسەڵاتی کۆنگرێسدا سنوردار دەکات.
جەختیانکردوهتەوە، ترەمپ بەبێ ڕاوێژو ڕونکردنەوەی ئامانجو پلانەکانی داهاتوو مامەڵەی کردوە.
لای خۆیەوە، چاک شومەر سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان هێرشەکەی بە"هەنگاوێکی بێباکانە کە پێگەی ئەمریکا لاواز دەکات" وەسفکرد، هاوکات سیناتۆر جاک ڕید ئاماژەی بەنەبونی دیدگایەکی ڕون بۆ دوای هێرشەکە کرد.
ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویکردوهتەوە، ترەمپ بەشێوەیەکی نافەرمی ژمارەیەکی سنورداری سەرکردەکانی کۆنگرێسی ئاگادارکردوهتەوە.
لەکاتێکدا بەشێک لەکۆمارییەکان بەخێرایی پشتیوانیان لەئۆپەراسیۆنەکە کرد وەک ڕێگرێک لەبەرزەفڕییە ئەتۆمییەکانی ئێران، هەندێکی دیکەش رەخنەیان لەهێرشەکە گرت، بەهۆی نەبونی دیدگایەکی هەمەلایەنە کە بتوانێت کاریگەری لەسەر یەکگرتویی حزبەکان هەبێت، بەتایبەت لەگەرمەی گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی نەتەوەیی بەبڕی 350 ملیار دۆلار.
