شارپرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، خۆکوژێک خۆی لە کڵێسایەک لە ناوەندی دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقاندەوە.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لەم هێرشە خۆکوژییەدا زیاتر لەپازدە کەس کوژراون و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.
کڵێسای مار ئیلیاس یەکێکە لە دیارترین کڵێسای مەسیحییەکان لە سنووری دیمەشق، و گرنگییەکی ڕۆحی و مێژوویی بەرچاوی هەیە بۆ کۆمەڵگەی مەسیحییەکانی ناوچەکە.
زۆرجار کڵێساکە میوانداری بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان دەکات و لە جەژن و بۆنە تایبەتەکاندا وەک شوێنی کۆبوونەوە بۆ دانیشتووان بەکاردێت.
ئەم بەئامانجگرتنە لە کاتێکدایە کە ترسێکی نوێ لە هەوڵدان بۆ ناسەقامگیرکردنی پێکەوەژیان لە پایتەخت و ناوچەکانی دەوروبەریدا هەیە.
ئ.ه