ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 514 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، ڕاگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خواستی خۆی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران ڕاگەیاند، ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت کە توانای مووشەکی ئەتۆمی و بالستیکی لە تاران کۆنترۆڵ بکات.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشتیوانیی خۆی بۆ بڕیارەکەی ترەمپ ڕاگەیاندبوو ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت کە هەموو چالاکییە ئەتۆمی و موشەکە بالیستیکییەکان ڕابگرێت.

ناتانیاهۆ وتی: هەواڵگری ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات کە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە ژێر زەویدایە.

ناتانیاهۆ وتیشی، باوەڕمان بەوە نییە کە ئێران لە ئێستادا توانای ئەتۆمی هەبێت، بەڵام بە تەواوی باش دەزانێت کە دەتوانین ئەوەی ڕوویدا دووبارەی بکەینەوە ئەگەر هەوڵی گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەیی ئیسرائیل بۆ بە ئامانجگرتنی هەر هەوڵێکی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکە، جا چ لە ڕێگەی هێرشی ئەلیکترۆنی، یان ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری، یان هێرشی ورد بێت.
ئ.ه