شارپرێس:
تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، تەنها یەک ڕێگا بۆ هەسەدە هەیە و ئەو ڕێگایەش بەرەو دیمەشق دەچێت.
باراک ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەیەکی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدەی کرد.
باراک دەڵێت، "حکومەتی سوریا جۆش و خرۆشێکی باوەڕپێنەکراوی نیشانداوە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لە دامەزراوەکانیدا لەژێر بنەمای یەک دەوڵەت، یەک نەتەوە، یەک سوپا، یەک حکومەت".
دەشڵێت، هەسەدە لە وەڵامدانەوە و دانوستان و هەنگاونان بۆ پێشەوە لەم ڕێگایەدا هێواش بووە.
تۆم باراک ڕاشیگەیاند، فیدرالیزم لە سوریا لەتوانادا نییە، بەڵام کورد مرۆڤێکی سەرسوڕهێنەر و جوانن لەناو وڵاتەکانی خۆیاندا.
ئ.ه