شارپرێس:
میدیای نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە) بەبڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشكرایكردوه، ئۆجەلان بانگەوازێکی مێژویی ئەنجامداوەو کەمێکی دیکە بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئەم پێشهاتەش لەکاتێکدایە چاوەڕێدەکرێت ڕۆژی هەینی لەئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، یەکەم گروپی گه‌ریلاى پەکەکە، له‌مه‌راسیمێكدا چەکه‌كانیان له‌ناوببه‌ن.
هاوکات چاوەڕێدەکرێت پەیامەکەی ئه‌مڕۆى ئۆجه‌لان ڤیدیۆیی بێت، ئەم بانگەوازەشی دوەم بانگەوازی دەبێت دوای دەستپێکردنی پرۆسەی نوێی ئاشتی، کە لەبانگەوازی یەکەمدا داوای له‌ناوبردنى چەکه‌كان‌و هەڵوەشانەوەی پەکەکەی کردبوو.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا شارپرێس ئاشكرایكرد، بڕیاربوو په‌یامێكى نوێى ئۆجه‌لان له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌توركیاو باكورى كوردستان بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ى كه‌وته ئه‌مڕۆو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ئه‌وكات له‌شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، ئه‌مجاره ئۆجه‌لان له‌په‌یامێكى ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، ده‌شڵێت:"تاڕاده‌یه‌ك توركیاش ڕه‌زامه‌ندیى نیشانداوه‌و وه‌فدى ده‌م پارتى‌و ئه‌ردۆغانیش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ى ئۆجه‌لان گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن".
